شەتڵگەی خەبات

شەتڵگەی خەبات Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from شەتڵگەی خەبات, Gardener, As Sulaymaniyah.

سلاوتان لێ بیت زانیاری نوێ NPKله م پۆستەدا باسی چند زانیاریه ک ده که ین خۆراک بۆ گوڵه کان  پێی  ده لێن  Npkخۆراک NPk زۆر...
18/02/2025

سلاوتان لێ بیت
زانیاری نوێ NPK

له م پۆستەدا باسی چند زانیاریه ک ده که ین
خۆراک بۆ گوڵه کان پێی ده لێن Npk

خۆراک NPk زۆر زه روره بۆ گوڵه کانمان به تایبه ت گولی ژوره
چونکه خور و روناکی و هوای پویست ورناگریت

NPK چییه
N نایتروجین
p پوتاسیوم
k کالیسیوم

گوله کان پیویسیتان به چندین مادده ی خوراکییه له وانه
مادده ی پوتاسیوم کالیسوم نایتروجین ئاسن

پیش ئه وه ی خوراک بده یته گوله کان باشتر وایه گوله کان باش ئاو بده یت بو روژی دواتر خوراکی بده یتی چونکه گر،ووشک بیت له وانه یه نه زانیت بیسوتینی یان زوری تی بکه یت

یه ک که وچک npk بو لیتریک ئاو به کاردیت گوله کانی پی ئاوده ده یت هر گوله و گلاسیک ئاو ده که یته بنی گه ر انجانه که گوره تره بوو دوو گلاس بکه بنی

تا مانگی شه ش باشتر وایه بیست روژ جاری یان مانگی جاری خوراک بده یته گوله کان به تایبت او جورانه ی که سیس و لاوزن و گه شه یان که مه



کاتیک npk ده کریت باشتر وایه سه یری او ژمارانه ی سری بکه یت بو نمونه نوسراوه 20.20.20 یان 18.18.18 ام جورانه زور باشن و متوازنه به یکسانی هموی تیدایه

به لام هه یه دره جه یک برزه و دره جه یکی کمه دبیت له وکاته تو او درجه برزه ی بکریت که پویسته بونمونه تو گوله که ت مادده ی پوتاسویمی کمه تو او هلبژیره که درجه ی پوتاسیومی برزه وه مادده ی ئاسن به جیا هه یه

وه بو گولی جهنمی باشتر وایه فسفرو و پوتاسیومی بده،یتی
وه گولی ژور زیاترو به زوری پیوستی به پوتاسیوم و ئاسنه
بو گولی ژور 20 20 20 npk
بو دارو گولی ده ره وه بو گول کردن 10 52 10 npk

رێز له ماندوومان بگرن تابه رده وام بین له زانیاری نوێ
به هیوای سوود لایکو کومینتان بکه ن شه یری پوسته که بکه ن تا زورترین که س بیبینێت.

بفەرموون سەردانمان بکەن🌸ناونیشان:سلێمانی خەبات نزیک قوتابخانەی سەرشەقام بەرامبەر نوسینگەی قادر🌸🍀گەیاندن هەیە بۆ ناو شاری...
09/07/2023

بفەرموون سەردانمان بکەن🌸
ناونیشان:سلێمانی خەبات نزیک قوتابخانەی سەرشەقام
بەرامبەر نوسینگەی قادر🌸
🍀گەیاندن هەیە بۆ ناو شاری سلێمانی🌿
0751 030 6516
0773 073 3573

دفن باخىناوى زانستى Dieffenbachia بەرێزان ئەمەوێت بە کورتی باسی ئەم روەکە بکەین : جۆرە روەکێکە بۆ جوانی و رازاندنەوەی ما...
04/07/2023

دفن باخى

ناوى زانستى Dieffenbachia
بەرێزان ئەمەوێت بە کورتی باسی ئەم روەکە بکەین : جۆرە روەکێکە بۆ جوانی و رازاندنەوەی ماڵەکان بە کار دێ ئەمە جگە لە سود وەرگرتنی ئۆکسجین ، چۆنیەتی بەخێوکردنی : لە ژورەوە ئەژیت بەلام ئگەر لە ژورەوە هەوا گۆر و روناکی نەبێت گەلاکانی سیس ئەبێت جا بۆیە رۆژانا چەند سعاتێک پەنجەرەیەکی بۆ بکەوە.
سەیرترین شت لەم روەکە ئەمەیە بە ئاودانی زۆر بۆگەن دەکات کەچی بە قەلەم لە ناو ئاو دا رەگ دەگرێت و زیاد دەکات ، بەڵام گه‌ڵاکانی ئەم ڕووەکە ماده‌ی ئوکزالاتی کالسیومی تێدایه‌ که‌ به‌ ماده‌ی نا پرۆتۆپلازمی داده‌نرین ، ژه‌هراوین گه‌ر مندال یان هه‌رکه‌سی گه‌لاکه‌ی بخوات تووشی به‌رزبووونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی لەش و ڕەنگە بۆ منداڵ ژیانی بخاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ ، بۆیه‌ پێویسته‌ دوور له‌ده‌ستی منداڵی بچووک دایبنێین .
تێیینی : ئاودانی زۆر کەم ئەوێت
هاوین: ۷_۱٠ ڕۆژ جارێک
زستان: ۲٠_۳٠ ڕۆژ جارێک
بەهار و پایز۱٠_۱٥ڕۆژ جارێک
بەهیوای سود بەخشین بۆ ئێوەی ئازیز

💢 پیتمۆس چییە؟ بۆچی بەکاردێت ؟ 💢 پیتمۆس بریتییە لە یەکێک لە ناوەندە ئەندامییەکان کە بۆ چاندن بەکاردێت ، کە دابین دەکرێت ...
25/05/2023

💢 پیتمۆس چییە؟ بۆچی بەکاردێت ؟

💢 پیتمۆس بریتییە لە یەکێک لە ناوەندە ئەندامییەکان کە بۆ چاندن بەکاردێت ، کە دابین دەکرێت بۆ ڕووەکەکان کە بەباشی گەشەی تیادا بکەن ، وە یەکێکە لەو ناوەندانەی کە زۆر بەربڵاوە و لەزۆربەی نەمامگاکان دەست دەکەوێت و بە شێوەیەکی بەرچاو بەکاردەهێندرێت لە بواری کشتوکاڵ دا.

💢 پێک دێت لە ماددەی ئەندامی سرووشتی شیبووەوە ، کە لە بنچینەدا لە جۆرێک قەوزەیی دەریاییەوە درووست کراوە ، بەڵام لە ئێستادا لە پێکهاتەی تری ئەندامیەوە درووست دەکرێت کە توانای لەخۆگرتنی شێی هەیە بە پلەیەکی زۆر ، وە پیتمۆسی باش بەوە جیا دەکرێتەوە کە توانای زۆری شێ لەخۆگرتنی هەبێت.

💢 پیتمۆس دەتواندرێت بەتەنها بەکاربهێندرێت ، یاخود لەگەڵ ناوەندی تری کشتوکاڵیدا بەکاربهێندرێت نموونەی ( پێرلایت یان لم یان قوم یان گڵ ) ، ئەمەش بە پێی پێویستی و ئەنجام لە بەکارهێنانی دەبێت .

💢 پیتمۆس بەوەجیا دەکرێتەوە کە توانایەکی بەرزی لەخۆگرتنی ئاو و شێی هەیە بە قەبارەی (هەشت ئەوەندەی کێشی خۆی) ، هەروەها چەندین تایبەتمەندێتی تری تیایە کە بەسوودن بۆ گەشەی ڕووەک.

💢 هەروەها پلەی ترشێتی ph ی پیتمۆس لەنێوان (3.4 بۆ 4.8)دایە ، بەمەش گەشەیەکی باش و گونجاو بۆ ڕووەکەکان دابین دەکات.

💢 وە ڕەنگی پیتمۆس ، ڕەنگێکی قاوەییەکی تۆخە، و لە شیبونەوەی جۆرێک لە قەوزە کە پێیان دەوترێت (Mosses) کە پێکدێت لە 12000 هەزار جۆری جیاواز.

💢 ئەم جۆرە قەوزانەش کە پیتمۆسی لێ درووست دەکرێت لە ناوچە زۆنگ و شێدار و تەڕەکان دا بڵاو بوونەتەوە ، کە بەوە جیادەکرێنەوە کە توانایەکی لە ڕادەبەری مژینی ئاو و خەزنکردنیان هەیە، ئەگەر مردووبن یان زیندوو!!

💢 وە لە ڕێژەیەکی زۆر بەرزی ماددەی ئەندامی پێکدێت ، کە نزیکەی %94 بۆ %99 دەبێت. هەروەها ڕێگە دەدات بە هەواگۆڕکێ و هەناسەدانی ڕەگی ڕووەکەکان لەگەڵ ئەوەش دا یارمەتی ڕەگی ڕووەکەکان دەدات کە توخمە خۆراکییەکان بە باشی بمژێت .
پیمۆس بەکاردێت بۆ درەختە جوانییەکان ، ڕووەکەکانی ناوماڵ و ژوورەوە ، وە درەختی میوەکان و ڕووەکەکانی تر.

💢 وە بەوە جیا دەکرێتەوە کە کێشی سووکە و ئەمەش وا دەکات کە بە ئاسانی ئەو ئینجانانە هەڵبگیرێن و بگوازرێنەوە کە پیتمۆسیان تێدایە.
بەڵام پیتمۆس خوێیە بەسوودەکانی تێدا نییە کە پێوییتن بۆ گەشەی ڕووەک ، هەربۆیە پێویستە کە هەندێک پەین و خۆراکی ڕووەکی بۆ زیادبکرێت لەوانە NPK .
وە پیتمۆس بە هاوڕێی ژینگە دادەندرێت و هێچ جۆرە کاریگەرییەکی نییە لەسەر پیسبوونی ژینگە لەبەر ئەوەی هیچ جۆرە گیا و کەڕوو و هۆکارێکی نەخۆشی زیانبەخشی تێدا نییە ، یاخود ماددەی کیمایی ، یاخود تۆوی ڕووەکی تر. هەروەها ڕێگرە لە کەڕووکردنی ڕەگی ڕووەکەکان هەربۆیە بە باشترین ناوەندەکانی چاندن و کشتوکاڵ دادەندرێت.

🌼بەهیوای سوود🌸

🔻لە 5 هەڵەى باو دوربکەوەرەوە بۆ ئەوەى گوڵەکەت بپارێزیت:1: خەڵک بە هەڵە پێیان وایە هەموو ڕووەکەکان پێویستیان بە ئاودان بە...
25/05/2023

🔻لە 5 هەڵەى باو دوربکەوەرەوە بۆ ئەوەى گوڵەکەت بپارێزیت:

1: خەڵک بە هەڵە پێیان وایە هەموو ڕووەکەکان پێویستیان بە ئاودان بە یەک شێوە هەیە. ئه‌وه‌ ڕاست نیه‌. هەندێکیان وەکو کاکتوس خاکی وشکیان پێ باشترە و دەتوانێت بۆ چەند مانگێک بەبێ ئاو بژی. بەشى زۆرى گوڵەکان بە کەمترین ئاودانی مانگانە گەشە دەکەن، لە کاتێکدا ئاودانی هەفتانە دەیانکوژێت. وەک یاسایەکی گەورە، تا گەڵاکان ئەستوورتر بن، ڕووەکێک پێویستی بە ئاوی کەمتر دەبێت.

2. هەندێک کەس پێیان وایە هەموو ڕووەکەکان پێویستیان بە ڕووناکییەکی زۆرە. پێویستە بۆ زۆربەی جۆرەکان خۆت بەدوور بگرێت لە تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر زۆر توندە. بۆ زۆربەی جۆرەکان تیشکی خۆری ناڕاستەوخۆ باشترینە چونکە نەرمترە.

3. بیرکردنەوە لەوەی هەموو ڕووەکەکان پێویستیان بە گرنگیپێدانى زۆر هەیە. هەندێک جۆری رووەک لە ڕاستیدا زۆر دڵخۆشن ئەگەر کەمێک پشتگوێیان بخەیت. زۆرێک لە ڕووەکەکانی ماڵەوە لە ڕاستیدا بەئاسانى نامرن و پێویستیان بە گرنگییەکی زۆر کەم هەیە.

4. زۆربەی خەڵک ڕەگەکان لەبیر دەکەن لەکاتێکدا ئەندامی خۆراکدانی ڕووەکەکە، بۆیە زۆر گرنگە کە تەندروست بن. زۆرجار ڕەگەکان لە ئینجانەکە گەشە دەکەن و دێنەدەرەوە. ئەمەش دەبێتە هۆی مردنی ڕەگەکان و گەڵاکانیش نەخۆش دەکەون. ئەگەر ئەوەت بەسەر هات ڕووەکەکە لە ئینجانە پلاستیکییەکەی دەربهێنە. نوکی مردووی ئەو ڕەگانە ببڕە کە گەورە بوون. ڕووەکەکەت دووبارە بخەرە ناو ئینجانەیەکى گەورەترەوە. مانگی جارێک یان لانیکەم ساڵانە دوو جار بەپێی ڕێژەی گەشەی ڕووەکەکەت ڕەگەکانی بپشکنە.

5- نەزانینى نیشتیمانى ڕووەکەکەت: زانینی ئەو کەشوهەوایەی کە ڕووەکەکەت لە بنەڕەتدا تێیدا گەشە دەکات دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ ئەوەی لە پێداویستییەکانی تێبگەیت.کاکتۆسەکان خاکی وشکیان خۆشدەوێت چونکە لە هەمان ناوچە وشک و بیابان و ناوچەکانی جیهانەوە دێن. بە پێچەوانەی زۆربەی ڕووەکەکانی تری ناوماڵ کە لەناوچە گەرمەکانەوە هاتوون، ئەمەش واتە چێژ لە خاکی شێدار و هەوای شێدار وەردەگرن.
🌼بەهیوای سوود 🌸

Address

As Sulaymaniyah

Telephone

+9647510306516

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when شەتڵگەی خەبات posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category