Muhammad Surkew - محمد سورکێو

Muhammad Surkew - محمد سورکێو Architecture Design Solutions

خولی پڕۆفێشناڵی فێرکاری پڕۆگرامە ئەندازیارییەکان - 2024دوای چەندین ساڵ ئەزموون لە پێشکەشکردنی خولی ڕووبەڕووی بەرنامە ئەن...
14/06/2024

خولی پڕۆفێشناڵی فێرکاری پڕۆگرامە ئەندازیارییەکان - 2024

دوای چەندین ساڵ ئەزموون لە پێشکەشکردنی خولی ڕووبەڕووی بەرنامە ئەندازیارییەکان لە (زانکۆکان، پەیمانگا و سەنتەرە ئەکادیمییەکان، ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان، فەرمانگە حکومییەکان)، بۆ ئەمساڵیش خولەکانمان بە پڕۆگرامێکی بەهێزتر و نوێکاری زیاتر بەردەوام دەبێت.
فیدباکی ساڵانەی بەشداربووان پێمان دەڵێت کە هەمیشە باشترینی گشت خولەکانین و هەردەم باشترین پێشکەش دەکەین.

دیزاین کردنی ناوەوە و جێبەجێکردن بۆ نۆرینگەیەکی تایبەتی پزیشکی منداڵان لە شاری هەولێر... ووردەکاری زیاتر لەم لینکەی خوار...
14/01/2024

دیزاین کردنی ناوەوە و جێبەجێکردن بۆ نۆرینگەیەکی تایبەتی پزیشکی منداڵان لە شاری هەولێر... ووردەکاری زیاتر لەم لینکەی خوارەوە:
https://www.behance.net/gallery/188874783/Kids-Clinic-Interior-Design

بۆ زانیاری زیاتر و پەیوەندیکردن
0750 444 2363 - 0750 666 2363

لە پێشانگایەکدا پڕۆژەکانی بەشداربووانی خولی تایبەتی بەرنامە ئەندازیارییەکان لە زانکۆی جیهان نمایشکران کاتژمێر 11ی پێش نی...
20/10/2023

لە پێشانگایەکدا پڕۆژەکانی بەشداربووانی خولی تایبەتی بەرنامە ئەندازیارییەکان لە زانکۆی جیهان نمایشکران

کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 2023/10/19، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی و هونەرمەندان و چەندین کەسایەتی دیار، لە پێشانگایەکدا پڕۆژەکانی بەشداربووانی خولی تایبەتی بەرنامە ئەندازیارییەکان لە گەلەری هونەری زانکۆی جیهان نمایشکران.

لەپەراوێزی پێشانگاکەدا بڕوانامەی سەرکەوتن لە خولەکان بە سەر بەشداربووان دابەش کرا و دواتر سوپاس و پێزانینی سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی جیهان ـ هەولێر پێشکەش بە ئەندازیاری تەلارساز (محمد سورکێو شەریف) کرا، لە بەرامبەر گرتنە ئەستۆی ئەرکی وانەگوتنەوەی خولی فێرکاری بەرنامە ئەندازیارییەکان بەسەرکەوتوویی.

شایەنی باسە: لە لایەن ئامادەبووان پڕۆژەی کۆتایی بەشداربووانی خولی بەرنامە ئەندازیارییەکان بەرز نرخێندران کە توانیویانە لە ماوەی خولێکی دوو مانگی دا بیرۆکەی پڕۆژەی ناوازە پیشان بدەن.

لە ڕێکەوتی (‌‌‌2023/8/19) هەڵساین بە ڕێکخستن و ئەنجامدانی گەشتێکی زانستی (سەردانی مەیدانی بۆ هەریەک لە پڕۆژەکانی ئەربیل ...
31/08/2023

لە ڕێکەوتی (‌‌‌2023/8/19) هەڵساین بە ڕێکخستن و ئەنجامدانی گەشتێکی زانستی (سەردانی مەیدانی بۆ هەریەک لە پڕۆژەکانی ئەربیل هیڵز و بوڵیڤارد) بۆ بەشداربووانی خولی فێرکاری پڕۆگرامە ئەندازیارییەکان.

بەشداربووانی خولەکانمان قوتابی و دەرچووی بەشە ئەندازیارییەکانن و لای ئێمە پەرە بە فێربوون و بەکارهێنانی بەرنامە ئەندازیارییەکان دەدەن، پێویستە گرنگی ئەو دیزاینانە بزانن کە لە ڕێگای بەرنامەکان ئامادەی دەکەن، لەبەر ئەوەی هەمان ئەو دیزاینانەن کە لە داهاتوودا دروست دەکرێن و دەبنە پڕۆژەی گەورە.
ئامانج لە ڕێکخستنی ئەم گەشتە ئاشناکردنی بەشداربووان بوو بە چەند بابەتێکی گرنگ وەک (گرنگی بینا و دیزاینی بینا لە ژیانی مرۆڤ، درووستکردنی بینا بە لەبەرچاوگرتن و پارێزگاری کردن لە ژینگەی سروشتی، چەمکی سەستەینەبیڵیتی و پەیوەندی لەگەڵ پڕۆسەی دروستکردنی بینا، سیستەمی دیزاینی باڵەخانەکان بە شێوەیەکی گشتی، سیستەمی ڕووپۆش کردن و مەوادی بەکارهاتوو لە ڕووکاری بینا، ئاشنا بوون و لەنزیکەوە بینینی چەندین جۆر و دیزاینی ناوازەی ڤێلا، گرنگی کوالیتی لە کارکردن و جێبەجێکردنی پڕۆژەکان، گرنگی ڕێژەی سەوزایی لە پڕۆژەکان، ئاشنا بوون بە شێوازی دیزاینی مۆدێرن و چەند جۆرە دیزاینێکی جیاواز لە شێوازی ستایلی کلاسیک، لەگەڵ چەندین بابەتی گرنگی تر کە باسکران.

لە کۆتاییدا سوپاس و پێزانینمان بۆ هەریەک لە بەڕێزان:
دەستەی کارگێڕی پڕۆژەی ئەربیل هیڵز، دەستەی کارگێڕی پڕۆژەی بووڵیڤارد، سەنتەری خولەکانی زانکۆی جیهان بە هەماهەنگی لەگەڵ جیهان تووریست، کاک سەرهەنگ غەریب، ئەندازیارانی تەلارساز کاک عرفان بارزانی، کاک بارز، کاک دژوار، ئەندازیاری شارستانی کاک زانا، ئەندازیارانی سەلامەتی ... کە هاوکار و یارمەتیدەرمان بوون لە ئەنجامدانی گەشتەکەمان بە سەرکەوتوویی.

محمد سورکێو
ئەندازیاری تەلارساز / وانەبێژی خولی فێرکاری پڕۆگرامە ئەندازیارییەکان
هاوینی 2023

ماوەی چەند ساڵە لە بواری فێرکاری پڕۆگرامە ئەندازیارییەکان خزمەت دەکەین ؟ هاوبەشەکانمان کێن ؟ لەم لینکەی خوارەوە ئاشنای ئ...
12/06/2023

ماوەی چەند ساڵە لە بواری فێرکاری پڕۆگرامە ئەندازیارییەکان خزمەت دەکەین ؟ هاوبەشەکانمان کێن ؟ لەم لینکەی خوارەوە ئاشنای ئەزموونمان ببە.
https://www.behance.net/gallery/172407871/Training-Experience

خولی فێرکاری پڕۆگرامە ئەندازیارییەکان - Engineering Programs Coursesبۆ ئەمساڵیش بەردەوام دەبێت...بۆ زانیاری زیاتر و ناو ...
08/06/2023

خولی فێرکاری پڕۆگرامە ئەندازیارییەکان - Engineering Programs Courses
بۆ ئەمساڵیش بەردەوام دەبێت...
بۆ زانیاری زیاتر و ناو تۆمارکردن:
0750 444 2363 - 0750 666 2363

بەدەست هێنانی بڕوانامەی ڕێزلێنان لەلایەن ڕێکخراوی ناحکومی نێودەوڵەتی peace winds بەرامبەر پێشکەشکردنی خولێکی ٦ کاتژمێری ...
08/06/2023

بەدەست هێنانی بڕوانامەی ڕێزلێنان لەلایەن ڕێکخراوی ناحکومی نێودەوڵەتی peace winds بەرامبەر پێشکەشکردنی خولێکی ٦ کاتژمێری بەرنامەی Lumion بۆ ڕێندەرینگ و ئەنیمەیشنی پڕۆژە ئەندازیارییەکان.
Peace Winds America

بەرواری  ۲٠۲۲/۱۲/۸ سوپاس و پێزانینمان پێبەخشرا لە بەرامبەر پێشکەشکردنی خولی پڕۆگرامی ئۆتۆکاد بۆ کۆمەڵێک قوتابییانی بەشە ...
09/12/2022

بەرواری ۲٠۲۲/۱۲/۸ سوپاس و پێزانینمان پێبەخشرا لە بەرامبەر پێشکەشکردنی خولی پڕۆگرامی ئۆتۆکاد بۆ کۆمەڵێک قوتابییانی بەشە ئەندازیارییەکان.
خولەکە ڕێکخرابوو لەلایەن (Global Shapers - Erbil Hub) و لە زانکۆی کوردستان ـ هەولێر بەڕێوەچوو.

لە زانکۆی کوردستان ـ هەولێر دەبین بۆ پێشکەشکردنی خولی پڕۆگرامی AutoCADبۆ بەشداریکردن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوەhttps://...
01/12/2022

لە زانکۆی کوردستان ـ هەولێر دەبین بۆ پێشکەشکردنی خولی پڕۆگرامی AutoCAD

بۆ بەشداریکردن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە
https://forms.gle/BNesHJsYejN1iBVt6

لە پێشانگایەکدا بەرهەمی بەشداربووانی خولی (پڕۆگرامە ئەندازیارییەکان) لە زانکۆی جیهان ـ هەولێر هاتە پیشاندان کاتژمێر ۱۲ی ...
20/10/2022

لە پێشانگایەکدا بەرهەمی بەشداربووانی خولی (پڕۆگرامە ئەندازیارییەکان) لە زانکۆی جیهان ـ هەولێر هاتە پیشاندان

کاتژمێر ۱۲ی نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۲٠۲۲/۱٠/۱۹، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی جیهان و بەرپرسانی حکومی و کەسایەتی دیار و مامۆستایانی بەشی ئەندازیاری تەلارسازی لە هەریەک لە زانکۆکانی سەڵاحەددین ـ کوردستان ـ جیهان، لە پێشانگایەکدا بەرهەمی بەشداربووانی خولی (پڕۆگرامە ئەندازیارییەکان) لە بەشی ئەندازیاری تەلارسازی زانکۆی جیهان هاتە پیشاندان.

لەپەراوێزی پێشانگاکەدا بڕوانامەی سەرکەوتن لە خولەکان بە سەر بەشداربووان دابەش کرا و دواتر سوپاس و پێزانینی سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی جیهان ـ هەولێر پێشکەش بە ئەندازیاری تەلارساز (محمد سورکێو شەریف) کرا، لە بەرامبەر گرتنە ئەستۆی ئەرکی وانەگوتنەوەی خولی فێرکاری پڕۆگرامە ئەندازیارییەکان بەسەرکەوتوویی.

شایەنی باسە: لە لایەن ئامادەبووان پڕۆژەی کۆتایی بەشداربووانی خولی پڕۆگرامە ئەندازیارییەکان بەرز نرخێندران کە توانیویانە لە ماوەی خولێکی مانگ و نیوی دا بیرۆکەی پڕۆژەی ناوازە پیشان بدەن.

سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی جیهان پێشانگایەکی تایبەت بە بەرهەمی قوتابیانی بەشداربووی خولی (پڕۆگرامە ئەندازییارییەکان) دەکاتە...
17/10/2022

سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی جیهان پێشانگایەکی تایبەت بە بەرهەمی قوتابیانی بەشداربووی خولی (پڕۆگرامە ئەندازییارییەکان) دەکاتەوە
بەهاتنتان خۆشحاڵ دەبین

لە بەرواری ۲٠۲۲/۹/۲٥ لە مەڕاسیمێکی شایستەدا سوپاس و پێزانینمان پێبەخشرا لە بەرامبەر گرتنە ئەستۆی ئەرکی بەڕێوەبردنی خولی ...
01/10/2022

لە بەرواری ۲٠۲۲/۹/۲٥ لە مەڕاسیمێکی شایستەدا سوپاس و پێزانینمان پێبەخشرا لە بەرامبەر گرتنە ئەستۆی ئەرکی بەڕێوەبردنی خولی فێربوونی بەرنامەی (ئۆتۆکاد) بۆ کۆمەڵێک قوتابی و دەرچووی بەشە ئەندازیارییەکان.
خولەکە بە هەماهەنگی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان / ئەنجوومەنی هەولێر و نوسینگەی ڕێکخستنی ئەندازیاران ڕێکخرابوو.

Address

As Sulaymaniyah

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Muhammad Surkew - محمد سورکێو posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Muhammad Surkew - محمد سورکێو:

Share