31/03/2026
بونیادنانی پێکهاتە و بینای بەهێز، بەبێ بەکارهێنانی کانزا [وەکو شیش و ئەلەمنیۆم] پێویستی بە سەلیقەیەکی غەریزەیی و تێگەیشتنێکی قووڵ هەیە، بۆ شیکاری دابەشبوونی هێز و فشارەکان و ئاڕاستەکانیان، کە ئەو سەلیقەیە بە هیچ شێوەیەک لە ئەندازیارەکانی ئەم سەردەمەدا نابینرێت، ئەمەش لەبەر بەکارهێنانی کانزا و کەرەستەی زۆر پێشکەوتوو، کە بە شێوەیەکی ئاسایی هەم بەهێزن و هەم توانای خۆڕاگریان بەرزە، بەکارهێنانی کەرەستەی لەم جۆرە، بەشێک لە ئاگایی فیتڕی لە ئەندازیارەکان سەندووەتەوە، بەڵکو دەتوانین بڵێین بەشێک لە بیرکردنەوەکانیشیانی لێ زەوتکردوون. لە پاش داهێنانی کەرەستەی ڕیشاڵی شوشەیی (FiberGlass) و چەندین کەرەستەی تێهەڵکێشی تر (Composite Materials)، جارێکی تر گەڕاینەوە بۆ سەردەمی پێکهاتەی ڕیشاڵی نا کانزایی کە پێشتر پۆلینیزی و ئەسکیمۆکان پەرەیان پێدابوو.
سەرئەنجام، باشتر لە کەم زانستی خۆمان تێگەیشتین لە بارەی خەیاڵکردنی چۆنیەتی هێز و فشارەکان، هەروەها تەکنەلۆجیا سەرەتاییەکان لامان بەڕێزتر و بە نرختر بوون.
ج.ئی. گۆردن