Mycologia Kurdistanica

Mycologia Kurdistanica مایکۆلۆجیا کوردستانیکا سەرچاوەی زانیاری سەبارەت بە قارچک و کەڕووەکان

عەنبەر نسائەو ساڵە کە بۆ یەکەم جار چوومە نێو دنیای کارگ و کەڕووەکانەوە، هەفتەی دوو کیلۆ کارگم بە هەرزان دەکڕی و دەمبردەو...
18/03/2024

عەنبەر نسا

ئەو ساڵە کە بۆ یەکەم جار چوومە نێو دنیای کارگ و کەڕووەکانەوە، هەفتەی دوو کیلۆ کارگم بە هەرزان دەکڕی و دەمبردەوە ماڵەوە. هەموومان حەزمان لە خواردنی کارگ بوو. رۆژێکیان لەگەڵ بابی رەحمەتیم و دایکم و ئەوانە باسی شێوازی روواندنەکەمان کرد. گوتم بەشێک لەو خاکەی ئەم کارگەی تێدا دەڕوێنن پاشەڕۆی ئەسپە... لەو رۆژەوە ئیتر باوکم بڕیاریدا گوتی تازە ئیتر نایخۆم. ئیتر هەر نەیخوارد. گوتی پیسە. چەندی شێر و رێویم بۆ هێنایەوە بەدەردی نەخوارد.

ئەم وێنەیە کە لەپاڵ ئەم نووسراوەیەدایە پاشەرۆی گوێدرێژە. ئەمە لە زمانی فارسیدا و لە بوارێکدا کە خۆیان پێدەڵێن (طب سنّتی)، ناوی نراوە (عنبر نسا) هەندێکیش دەڵێن (عنبر نسارا)؛ تەنانەت بڕێ جار وەک (عنبر نصاری)یش ناوی دەبەن. جا لەم دوو سێ دەستەواژەیە کامەیان راستە و کامەیان ناڕاستە، نازانم.

لە دەرمانگەریی نەریتیی ئەواندا گوتراوە پاشەرۆی کەر دەرمانێکی زۆر باشە و بۆ نەخۆشیی جۆراوجۆر بەکاردەهێنرێت و چارەی دەکات. وەک کەمکردنەوەی ژانی ئافرەت و بڕی خوێنهاتنی لەکاتی سووڕی مانگەنانەدا. کەمکردنەوە نەهێشتنی هەوکردنی بەکتریایی، ووشک کردنی برینی سووتاوی، چارەسەری هەوکردنی گوێی دەرەوە و ناوەوە و هەوکردن و برینی ناو دەم و تاد...
شێوازی بەکارهێنانی پتر بە سووتاندنە، واتە دووکەڵەکەی بۆ چارەسەری بەکاردەهێنرێت. جا دەڵێن ئەبوو عەلی سینایش ستایشی ئەم دەرمانە جوان و بۆنخۆشەی کردووە.

لەم رۆژانە وێنەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بوویەوە کە لە فڕگەیەکی ووڵاتی سوێد کەسێکی ئێرانی پڕی دەفرێک لەم دەرمانە دەگمەنەی لێ گیراوە. کاربەدەستانی فڕگە باوەڕیان نەکردووە کە ئەوە پاشەرۆی کەرە؛ تا ناوردوویانەتە ئەزموونگە و لەلایەن ئەزموونگەوە پەسەند کراوە کە بەڵێ ئەوە تەرس یا قەرسەقولی گوێدرێژە و ماددەی هۆشبەر و تەقەمەنی و شتی وا نییە.

بۆنی پاییزدوێنێ بەیانی نمەیەک باران باری.  پێرێ بەیانیش بە هەمان شێوە نمەیەک باری؛ زۆر کەم بوو؛ ئەوەندە نەبوو کە نەمام و...
26/02/2024

بۆنی پاییز

دوێنێ بەیانی نمەیەک باران باری. پێرێ بەیانیش بە هەمان شێوە نمەیەک باری؛ زۆر کەم بوو؛ ئەوەندە نەبوو کە نەمام و چیمەنی بەردەرگامان پاراو بکا؛ بەڵام تەشکی هەوای شکاند و ئاستی شێی ئەم هەرێمە ووشک و گەرمەی رۆژاوای ئوسترالیای بەرز کردەوە. هەفتەی رابردوو پلەی گەرما گەیشتە ٤٣ و ٤٤ی سەدی؛ بەڵام لە سای ئەم دوو نمە بارانەوە ئەمڕۆ دابەزیوە بۆ ٢٦؛ فێنک و دڵگیرە. هەرچەند هێشتا هاوینە بەڵام ئەمڕۆ بەیانی کە دووای ناشتا چوومە دەرەوە تا بڕۆ بڕۆم بۆ سەر کار، بۆنی پاییزم بۆ هات.

نازانم ئێوە بۆنی پاییز دەناسن یا نا؟ من زۆر باش لەگەڵی ئاشنام و هەموو جارێک پڕ بە سییەکانم هەڵیدەمژم. رەنگە زۆریش باش نەبێ؛ بەڵام وەک بیابانگەردێکی تینووی ئاولێبڕاو، وەک برسییەکی بوولێڵی ئێوارانی بۆنی نان و شێو کردوو، وەک نۆدایکێک کە بێزوو بە بۆنی خاکەوە دەکات، ئاوا تاسە و تەمەرزووی بۆنی پاییز دەکەم. دەمەوێ بە یەک هەناسە هەرچی بۆنی ئەم پاییزەیە لە سینگم دا کۆی بکەمەوە.

ئەوانەی شارنشین و دوورە سروشتن رەنگە بپرسن بۆنی پاییز چییە؟ و چۆنە؟ پاییز کەی بۆنی هەیە؟ ئەوانیش مافی خۆیانە چونکە لە بەر بۆنی دووکەڵی تڕومبێڵ و کارگە و بۆنی جیر و دڵق و باغە بە درێژایی ژیانیان هەست بە بۆنی پاییز نەکەن. رەنگە زۆر جار ئەم بۆنە نامۆیانە بە سروشت، رێگە لە بۆنی پاییز بگرن و نەهێڵن کووچە و کۆڵان و شەقامی شارەکان بگرێتەوە. بەڵام سروشت زۆر مێهرەبان و دڵفراوان و بەخشندەیە. ئەگەر شارنشینەکانیش هەر کام لە حەوشەکەی خۆی دا باخچۆڵەیەک ساز بکا یا لە پێش دەرگای حەوشەکەی دوو درەخت بڕوێنێ، بۆنی پاییز خۆی دگەیەنێتە سییەکانی ئەوانیش. ئەوانیش فێر دەبن کە بۆنی پاییز کامەیە و کەی دێ؟

کاتێک لە گەرمای هاوین دا یا لە سەرەتای پاییزدا نمە بارانێک دەبارێت، زۆرن ئەوانەی لە خۆشیی بۆنی باران لە بەر دەرگا دەوێسن و بۆنی باران هەڵدەمژن؛ یا پەنجەرەی ژوورەکانیان دەکەنەوە تا بۆنی باران ماڵەکانیان تەژی بکات. بەڵام بۆنی باران و بۆنی پاییز زۆر جیاوازن. بۆنی باران، لە راستیدا بۆنی خاک و خۆڵێکی ووشکە کە دووای چەند مانگ وشکەساری و بێبارانی بەخت یاری دەبێت و تەڕ دەبێتەوە. بەڵام بۆنی پاییز بۆنێک نییە وەک خاک و خۆل مردوو بێت.

بۆنی پاییز بۆنی ریسووی ئەو کوارگ و کەڕووانەیە کە لە دووای وەرزی گەرما و لەگەڵ هاتنی دوو سێ نمە باران، و بەرزبوونەوەی پلەی شێ و دابەزینی پلەی گەرما گەشە دەکەن و دەڕوێن و دەبنە قارچک. لە مێرگ و چیمەنەکان، لە پاڵ دار و درەختەکان، یا لە گۆشە و کەناری باخچەکان هەڵدەتۆقن و سووڕێکی تری ژیانیان دەسپێدەکاتەوە. لە بەرەبەیان دا، لەگەڵ وەزینی سروە دا، هاگەکانیان بە هەوادا بڵاو دەبنەوە و بەرامەی خۆش و دڵنشینیان بە مرۆڤ دەبەخشن.

ئیتر کە بۆنی پاییزم بۆ هات زانیم چی باسە، لە کاتی رۆیشتنم دا بۆ سەر کار هەر چاوە چاوم بوو لە دەوروبەری رێگا و لە نێو سەوزایی پارکەکانم دەڕوانی. بۆچوونەکەم راست بوو؛ لە چیمەنێکی کەنار شەقام و لە پارکێک دا لە بن درەختێکی باڵابەرز دوو کۆمەڵە قارچکم دیتن. زانیم ئیدی هەرچەند هاوینە، بەڵام لە کەشی پاییزیدا دەژین.

03/03/2023

mycologia kurdistanica مایکۆلۆجیا کوردستانیکا

لینجەبرشی میووسیلاگۆ
11/02/2023

لینجەبرشی میووسیلاگۆ

mycologia kurdistanica مایکۆلۆجیا کوردستانیکا

لە بەدوواداچوونێک دا دەرکەوتووە کە قارچکی (پلورۆتووس ئۆستریتوس) کە ناوە گشتییەکەی بریتییە لە قارچکی سەدەف جۆرە گازێکی دە...
21/01/2023

لە بەدوواداچوونێک دا دەرکەوتووە کە قارچکی (پلورۆتووس ئۆستریتوس) کە ناوە گشتییەکەی بریتییە لە قارچکی سەدەف جۆرە گازێکی دەمار پەکخەر دەردەدات بە ناوی ٣-ئۆکتانۆن بۆ پەکخستنی کرمگەلی وورد و پاشان دەیانخوات. ئەو ووردە کرمانە لە راستیدا کرمی مایکرۆسکۆپین و بە چاوی رووت نابینرێن. ئەم کرمانە بە ناوی مەچیرک (نیماتۆد) ناسراون و زۆرینەیان میمڵ و دوژمنی رووەک و دەرختەکانن. دیارە لە ساڵانی ١٩٨٠ وە زانراوە کە ئەم جۆرە کوارگە مەچیرکەکان راودەکات بەڵام شێوازی کارەکە رازێک بوو هیچ کەس سەری لێی دەرنەدەچوو.

یین-پینگ هسوو لە ئەکادیمیای سینیکا، کە ئەنستیتوویەکی توێژینەوەیە لە تایوان لەگەڵ هاوپیشەکانیدا سەلماندییان کە

کارگی پلورۆتووس ئۆستریتووس ناسراو بە سەدەف

پلوروۆتووس ئۆستریتووس کۆمەڵێک ساختاری شێوە مژمژەیی هەیە، کاتێک مەچیرکەکان بە سەریان پاڵ دەدەن بە شێوەمژمژەییەکانەوە، دەکرێنەوە و وازدەبن. کاتێک واز دەبن گازێک دەردەدەن کە رێژەیەکی زۆر بەرز ژەهری تێدایە، ژەهرێک کە تەکووزی دەماری مەچیرکەکان ژاراوی دەکات.

توێژەرەکان بۆیان دەرکەوت دووای ئەوە کە ساختارە شێوەمژمژەییەکان دەکرێنەوە و گازەکە بەرەڵادەکەن، هیچیتر ناتوانن مەچیرکەکان ژاراوی بکەن. شایانی باسە کە ئەم گازە لە خودی کوارگەکە نایەتە دەرەوە بەڵکوو لە ریسوو\مایسیلیەمی کوارگەکەوە دێتە دەرەوە بۆ کوشتنی مەچیرکەکان.

08/01/2023

پێستی کەڕوویی یا رووەکی کە ئەم هەفتەیە بەرهەم هاتووە.
ئەم پێستە دەتوانێت ببێتە جێگرەوە بۆ پێستی ئاژەڵی.

08/01/2023

لە یەک دوو ساڵی رابردوودا زۆر ڤیدیۆی لەم شێوەیە بڵاودەکرێنەوە، وا نیشان دەدەن گوایە قارچک\کارگ بەتایبەتی کارگی جادوویی هێز و ووزەیەکی تێدایە کە دەنگەکانی مۆسیقا دەردەبڕێت. ئەم بابەتە دوو خاڵی سەرنجڕاکێشی تێدایە کە پێویستە بۆ هەموو ئەو کەسانە روون بکرێتەوە کە هۆگری کوارگن یا دەیانەوێ زانیارییان سەبارەت بە قارچک هەبێت.

١. هەموو زیندەوەرێک ووزەیەکی تێدایە کە ناسراوە بە (بایۆئەلەکتریستی) یا زیندەکارەبا. کوارگیش وەک هەموو ئەم زیندەوارانە ئەم زیندەکارەبایەی تێدایە؛ بەڵام ئەو دەنگی مۆسیقایە کە لە ڤیدیۆکاندا بڵاودەبێتەوە لە راستیدا هی خودی دەزگا و ئامێرەکەیە کە بەهۆی زیندەکارەباکەوە دروستی دەکات. واتە قارچکەکە تەنیا ووزە کارەباکەی هەیە بەڵام کاتێک لە رێگەی تەلەکانەوە دەگوازرێتەوە بۆ ئامێرە ئەلەکترۆنییەکە، ئەو دەیکات بە مۆسیقا.

٢. ئەم ڤیدیۆیانە تەنیا بۆ کۆکردنەوەی لایک و سەبسکرایب و ئەمانە بڵاودەکرێنەوە. ئەگەر سەرنجتان دابێت، هیچ زانیارییەکیشیان لەگەڵدا نییە؛ چونکە مەبەستەکە تەنیا خاپاندنە.

گۆشتی کەڕوویی یا گۆشتی رووەکی
10/09/2022

گۆشتی کەڕوویی یا گۆشتی رووەکی

mycologia kurdistanica مایکۆلۆجیا کوردستانیکا

قارچکی کانتەرێل
04/09/2022

قارچکی کانتەرێل

mycologia kurdistanica مایکۆلۆجیا کوردستانیکا

کارگی پیکنۆپۆروس کۆکسینیوس
04/09/2022

کارگی پیکنۆپۆروس کۆکسینیوس

mycologia kurdistanica مایکۆلۆجیا کوردستانیکا

Address

83 D Wicca Street, Kewdale
Perth, WA
6105

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Mycologia Kurdistanica posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Our Story

Kargî Kema is dedicated to providing mycological information to the Kurds as the Kurds do not have any mycological source of information in their own language. ئەم لاپەڕەیە تەرخانکراوە بۆ بەخشینی زانیاری سەبارەت بە کەڕووزانی بە زمانی کوردی. هەموو زانیارییەک لەم لاپەڕەیەوە سەبارەت بە کارگ\قارچک، دۆمبەڵان، پزلیک، هەوێنەکان و قەوزە کان بڵاودەکرێتەوە