16/07/2021
ئەندازیاری تەلارساز محمد ساڵح مەکییە (١٩١٤-٢٠١٥)
لە شاری بەغداد لەدایک بووە و خوێندنی دواناوەندی لە بەغداد تەواو کردوە لە هەمان شار ماوەتەوە تا کاتێک گەشتی کردووە بۆ ئەوروپا (بەریتانیا ) بە مەبەستی خوێندنی تەلارسازی لە ساڵی ١٩٣٥.
لە سەرەتادا لە شاری لەندەن نیشتەجێدەبێت و پاشان دەچێتە شاری لیڤەرپووڵ لە هەمان شار بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە تەلارسازی بەدەست دەهێنێت دواتر بڕوانامەی دبلۆم لە (civic planning ) بەدەست دەهێنێت لە ساڵی ١٩٤١-١٩٤٢.
دواتر لە ساڵی ١٩٤٦ بڕوانامەی دکتۆرا PHD بە دەست دەهێنێت لە زانکۆی کامبرج (Kings college , Cambridge ) بە ناونیشانی ( Influence of Climate change on Architectural Development in the Mediterranean Region ).
دواتر لە شاری لەندەن (kufa gallery ) دادەمەزرێنێت بۆ پیشاندانی هونەری ئیسلامی و عەرەبی (Islamic & Arabic art ) . ئەندازیاری تەلارساز محمد مکییە زۆر کاریگەر بوە بە تەلارسازی ئیسلامی بە تایبەت شاری بەغداد .
دواتر دەگەڕێتەوە شاری بەغداد (Makiya Associate) دادەمەزرێنێت. چەند ساڵێک دواتر توانی ئۆفیسی خۆی لە بەحرەین ، عومان ، بەریتانیا ، کوەیت ، قەتەر ، دوبەی ، بکاتەوە هەروەها لە ساڵی ١٩٧٥ لە لەندەن ئۆفیسێکی دامەزراند . هەروەها وەکو تەلارساز و (urban planner) کاری کردوە لە بەڕێوبەرایەتی شارەوانی بەغداد .
لە ساڵی ١٩٥٩ یەکێک بوە لە دامەزرێنەرانی بەشی تەلارسازی لە کۆلێجی ئەندازیاری لە زانکۆی بەغداد .
گرنگترین ئەو پڕۆژانەی کە ئەنجامی داون :ٚ
Khulafa Mosque (1960–63) - based on a design extracted from the 9th-century Abassid mosque and built around the surviving minaret .
Rafidain Bank, Basra (1970).
Sheikh Mubarak Building, Bahrain (1973) .
International Hilton Hotel, Dubai (1974) .
Siddique Mosque, Doha (1978) .
Al-Andalus housing complex, Doha (1983) .
Kuwait State Mosque (1978-1984) .
Headquarters for the Regional Arab Organisers, Kuwait (1982–87) .
Headquarters of the League of Arab States, Tunis (1983)
Great Mosque, Oman (1995-2002) .
16.7.2021