ZAKAA Architecture

ZAKAA Architecture ZAKAA is an architectural office that works in the design field.

ڤیللای ١٤١ قەوسدوای تەواوبوونی دیزاینی پڕۆژەکە، پێمانخۆشبوو بزانین ژمارەی دیوار و سەقف و پێكهاتە قەوسەکان چەندن!دەرکەوت ...
25/05/2026

ڤیللای ١٤١ قەوس

دوای تەواوبوونی دیزاینی پڕۆژەکە، پێمانخۆشبوو بزانین ژمارەی دیوار و سەقف و پێكهاتە قەوسەکان چەندن!
دەرکەوت تەنها لە ڤیللاکە و بەشەکانی تری پڕۆژەکەدا ژمارەی قەوسەکان ١٤١ دانەیە، بۆیە بڕیارماندا پڕۆژەکە ناوبنێین ڤیللای ١٤١ قەوس.

دیوار و سەقف و سەرجەم بەشە قەوسەکان لە کۆنکریت دروستکراون، ئەم دیوارانە هەموویان سترەکچراڵن و بەشێکن لە هەیکەلی ڤیللاکە، لە کۆتاییدا هەر ئەم دیوارانە دەبنەوە بە پێکهێنەری سپەیسی ناوەوەی ڤیللاکە.

پڕۆژەکە لە کۆتا قۆناغەکانی جێبەجێکردندایە لە ئێستادا

16/04/2026

گەشتێکی مەیدانی بۆ پڕۆژەیەکمان

ڕیدیزاینی شۆوڕوم و کارگەی دارتاشیی ئاراس لە سلێمانی.کارگەی ئاراس دەیانویست لە شۆوڕوم و کارگەکەیان دیزاین لە دەرەوە و ناو...
07/03/2026

ڕیدیزاینی شۆوڕوم و کارگەی دارتاشیی ئاراس لە سلێمانی.

کارگەی ئاراس دەیانویست لە شۆوڕوم و کارگەکەیان دیزاین لە دەرەوە و ناوەوەی بیناکە ببێت بە بەشێکی کاریگەری ناسنامەی براندەکەیان، زاکا توانی بیانگەیەنێت بە ئامانجەکەیان.

دیزاین و جێبەجێکردنی خانوو لە قەیوان سیتی-پڕۆژەی جێبەجێکراو-دیزاین و جێبەجێکردن: زاکا ئارکیتێکچەرڕووبەر: ٢٥٥ مەتر دووجاش...
27/12/2025

دیزاین و جێبەجێکردنی خانوو لە قەیوان سیتی
-پڕۆژەی جێبەجێکراو-

دیزاین و جێبەجێکردن: زاکا ئارکیتێکچەر
ڕووبەر: ٢٥٥ مەتر دووجا
شوێن: قەیوان سیتی، سلێمانی
فۆتۆگرافی: دید ستودیۆ
_________________________________________
خانووەکە لە دوو نهۆمدا پێكدێت لە ژووری دانیشتن، نانخواردن، چێشتخانە، ژووری میوان، ٤ نووستن، ٥ توالێت و گەرماو، گەرماوی تورکی.
بەشە خزمەتگوزارییەکانی وەك کۆگا، ژووری تایبەت بەجلشتن، ژووری میکانیكی.

21/11/2025

بەرەو کۆتاییەکانی ئیشکردن لە پڕۆژەیەكمان

14/11/2025

لەگەڵمابن بۆ گەشتێکی ٣ خولەكی بەناو یەكێك لە پڕۆژەکانمان کە لە جێبەجێکردندایە.

The Lounge لە سلێمانی
18/08/2025

The Lounge
لە سلێمانی

ئێستا وێبسایتەکەمان نوێکراوەتەوە و چالاکە!چەند پڕۆژەیەكمان لەوێ بڵاوکردۆتەوە بۆ یەکەمجارە بڵاویان دەکەینەوە!هیوادارین سە...
16/02/2025

ئێستا وێبسایتەکەمان نوێکراوەتەوە و چالاکە!

چەند پڕۆژەیەكمان لەوێ بڵاوکردۆتەوە بۆ یەکەمجارە بڵاویان دەکەینەوە!

هیوادارین سەردانی بکەن.

Pioneering Form, Redefining Norm

ڤێللای سیتەك دیزاینی ساڵی ٢٠٢١ ئەم ئیشە یەکەمین پڕۆژەیە لە سەرەتای دروستبوونی ئۆفیسەکەمان دیزاینکراوە. فۆڕمی تەلارسازیی ...
20/01/2025

ڤێللای سیتەك
دیزاینی ساڵی ٢٠٢١
ئەم ئیشە یەکەمین پڕۆژەیە لە سەرەتای دروستبوونی ئۆفیسەکەمان دیزاینکراوە. فۆڕمی تەلارسازیی ڤێللاکە ئەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتە و نامانەوێت گۆڕانکاری تێدا بکەین لە ئێستادا چونکە ئەم پڕۆژەیە بوو بە بناغەیەك بۆ شێوازی بیرکردنەوە لە دیزاینی پڕۆژەکانی دوای خۆی، واتە بیرکردنەوە لە تەلارسازی پڕۆژەکە هاڕمۆنی و هەڵگری هەمان ڕێزمانی دیزاینی ئیشەکانی ترمانە کە دوای ئەم ئیشە کراون.

لەوانەیە پێشتر وێنەی جێبەجێکراوی بەشێکی ئەم پڕۆژەیەتان بینیبێت لە پۆستەکانی ڕابردووماندا. لە ئێستادا پڕۆژەکە کۆتا قۆناغی جێبەجێکردنی ماوە کە ڤێللاکەیە و دەکەوێتە بەشی سەرەوەی سایتەکە.

دەتوانن وێنەی جێبەجێکراوی پڕۆژەکە بیبینن کە لە کۆمێنت دانراوە.

Address

Salim Street, Rand Gallery/6th Floor/Office No. 07
As Sulaymaniyah
46001

Opening Hours

Monday 08:30 - 17:00
Tuesday 08:30 - 17:00
Wednesday 08:30 - 17:00
Thursday 08:30 - 17:00
Saturday 08:30 - 17:00
Sunday 08:30 - 17:00

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ZAKAA Architecture posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share