شاری سلێمانی slemany city

شاری سلێمانی slemany city Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from شاری سلێمانی slemany city, Home improvement, slemany city, Slemani.

21/05/2026
سلێمانی
18/01/2022

سلێمانی

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئاماژە بەو دەسەڵاتەی لە کۆبوونەوەی ١٠ / ٣ / ٢٠٢١ لیژنەی ب...
15/05/2021

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ئاماژە بەو دەسەڵاتەی لە کۆبوونەوەی ١٠ / ٣ / ٢٠٢١ لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێمان دراوە، لەدوای گفتوگۆکردن لەگەڵ بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا ، بریارمان دا بە :
١- دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندنی ناو پۆل لە یەکشەممە ١٦/ ٥ /٢٠٢١ بەشێوازی بەنۆرە (تناوب) ، بۆ قۆناغی (یەکەمی بنەڕەتی تا یازدەیەمی ئامادەیی)ی ( حکومی - ناحکومی ) و ئەو قوتابخانانەی گوندەکان، کە پێشتر سێ ڕۆژ لە هەفتەیەکدا دەوامیان کردووە لەسەر یەک، بەهەمان شێواز بەردەوام دەبن .
٢- پێویستە هەمو لایەک پابەندبن بە ڕێنماییە تەندروستییەکان. دەسەڵاتی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان، جگە لە سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان و تیمی تەندروستی، دەدرێت بە بەڕێوەبەرانی پەروەردەی قەزا و سەرپەرشتیاریی هاوڕێی ڕەخنەگر، کە پێویستە چاودێرییەکی وردی جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان بکەن .
٣ - لە حاڵەتی توشبون و چارەسەرکردنی کۆرۆنا لە ناوەندەکانی خوێندن بە هەماهەنگی نێوان تەندروستی و پەروەردەی پارێزگاکان ، بەسەرپەرشتی بەڕێز پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان دەبێت.
٤- بەخێوکاری قوتابییان و خوێندکاران، ئەگەر ئارەزویان بێت منداڵەکەیان لە ناوپۆل نەخوێنێت، دەتوانن لە هەفتەی یەکەمی دەستپیکردنەوەی خوێندن فۆرمی بەلێننامە پڕبکەنەوە، کە بە خوێندنی ئەلیکترۆنی و پاڵپشتی ماڵەوە بەردەوام دەبن ، بەڵام تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ لە ناوپۆل جێبەجێ دەکرێن.
٥- وەزارەتی پەروەردە ، وێڕای سوپاسی بۆ هەمو بەڕێوەبەر و یاریدەدەر و ئەو مامۆستایە بەرێزانەی ڕۆلیان هەبووە لە خوێندنی ئەلیکترۆنی و دروستکردنی گروپەکانی تیلگرام و ڤایبەر و .... هتد ، وا پێویست دەکات بەردەوام بن لە کارەکانیان و لیژنەی خوێندنی ئەلیکترۆنی لە قوتابخانەکان بە کارایی بمێنێتەوە ، لە ڕێگای ئەو شێوازی پەیوەندیکردنانەی، کە بەکارهێنراون. دەتوانرێت ئەو سێ ڕۆژەی قوتابی لە ناوپۆل نییە، ئەرکی ماڵەوەی زیاتر پێبدرێت و پەرە بە تواناکانی فێربوونی بدرێت ، تەنیا لەو بابەتانە کە پێویستە تاقیکردنەوەیان لێبکرێت، لەگەڵ خشتەی بەشەوانەکان، کە لە گشتاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرام و چاپەمەنییەکانی وەزارەتدا هاتووە و پێشتر ڕایانگەیاندوە و بۆ دامەزراوەکانی وەزارەت ناردراون، لەم ڕوانگەیەوە کاری لیژنەی خوێندنی ئەلیکترۆنی بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٥ ی ٥ی ٢٠٢١

ئەو کەسەی هەڕەشەی گوێ بڕینی لە کازمی کرد، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو بە مادەی چواری تیرۆر .پێشتر، ئەبو عه‌لی عه‌سكه‌ر...
27/12/2020

ئەو کەسەی هەڕەشەی گوێ بڕینی لە کازمی کرد، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو بە مادەی چواری تیرۆر .

پێشتر، ئەبو عه‌لی عه‌سكه‌ری، بەرپرسی ئەمنی یەكەكانی حزبوڵای عێراق لە تویتێكدا هەڕەشە لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكا و دەڵێت:
گوێت ئەبڕم

27/12/2020

لەشەوی سەری ساڵی نوێی (2021) هەرکافتریا و شوێنێکی گەشتیاری لایڤ موزیکی هەبێت لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە دادەخرێت و سزای دە ملیۆن دینار دەدرێت وەهەروەها شوێنەکەی بۆ ماوەی یەک مانگ دادەخرێت.

بڕیارەکە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە و بۆ خۆپارێزییە و رێگریکردنە لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لەشکر حەمید
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی

26/12/2020

نرخی دۆلار دادەبەزێت

بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەكان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، هەریەكە لە كوتلەكانی (سائیرون و فەتح و نەسڕ) لە پەڕلەمانی عیراق كۆدەنگن نرخی دۆلار دابەزێنن بۆ 127 هەزار دينار بۆ بانكی ناوەندی تاوەكو بە 130 هەزار دینار لەبازاڕەكان بگاتە دەستی هاووڵاتیان.

بەپێی هەواڵەكە، ئەم نرخە وەكو چارەسەرێكی مامناوەند بۆ خەڵك و حكومەت دانراوە، تاوەكو حكومەت بتوانێت داهاتی پێ‌ زیادبكات و كورتهێنانی بودجە پڕبكاتەوە و هاووڵاتیانیش نرخی كاڵا و خۆراك و پێداویستییەكانیان لەسەر زیاد نەبێت و بەهای دیناری عیراقی زۆر دانەبەزێت.

لەئێستادا بانكی ناوەندی عیراق 100 دۆلار بە 145 هەزار دینار دەفرۆشێت، بەڵام بەهۆی ناسەقامگیری بازاڕ و فرۆشتنەوەی دۆلار لەلایەن هاووڵاتیانەوە نرخەكەی لە بازاڕ دابەزیوە و بە 142 بۆ 143 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت

25/12/2020

پەرلەمانتارێکی عێراق رایگەیاند، بڕیارە كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق فەرمانبەری هەمیشەیی دابمەزرێنێت و پشكی هەرێمی كوردستان ٨٠٠ فەرمانبەرە

وێنەی ئه‌و سێ هاوڵاتییەی‌ ئەمڕۆ به‌هۆی ئاگره‌كه‌ی پاڵاوگه‌ی كه‌ورگۆسك گیانیان له‌ ده‌ستدا
24/12/2020

وێنەی ئه‌و سێ هاوڵاتییەی‌ ئەمڕۆ به‌هۆی ئاگره‌كه‌ی پاڵاوگه‌ی كه‌ورگۆسك گیانیان له‌ ده‌ستدا

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم چەند بڕیارێکی نوێی دەرکردگەشتکردنی بۆ چەند وڵاتێک قەدەغە کردکەرەنتینەکردن دەستپێدەکاتەوەمراسیمی سە...
24/12/2020

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

گەشتکردنی بۆ چەند وڵاتێک قەدەغە کرد

کەرەنتینەکردن دەستپێدەکاتەوە

مراسیمی سەری ساڵ قەدەغە کرا

ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەهەندێک دەروازەی سنووریی رادەگێرێت

هەرکەسێک لە دەروازەکانی حاجی ئۆمەران و پەروێزخان و باشماخەوە بگەڕێتەوە لەسەر ئەرکی خۆی 14 رۆژ کەرەنتینە دەکرێت

Address

Slemany City
Slemani
46

Telephone

+9647709898980

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when شاری سلێمانی slemany city posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share