30/07/2024
باوهاوس وەك بیرۆکەیەك و دواتر قوتابخانەیەكی دیزاین..
دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە سەدەیەك بەسەر دامەزراندنی قوتابخانەی باوهاوس (ماڵی تەلارسازی) لە ئەڵمانیا لە ساڵی ١٩١٩، قوتابخانەیەکی دیزاین و تەلارسازی مۆدێرن کە لە لایەن ئەندازیاری ئەڵمانی واڵتەر گرۆپیۆس (١٨٨٣-١٩٦٩) دامەزراوە. بیرۆکەی سەرەکی ئەوەیە کە هەوڵ بدرێت هونەر بە تەلارسازی و ئەندازیاریەوە ببەسترێتەوە، و بەردەوام نەبن لە جیاکردنەوەیان وەك ئەوەی لە سەدەی نۆزدەهەم و پێشتردا بوون.
گرۆپیۆس بینی کە هونەر و ئەندازیاری دەتوانن سوود بە یەکتری بگەیەنن، قوتابیانی قوتابخانەکەش بەشدارییان لە دیزاینکردن و تەیارکردنی بیناکاندا کرد، بە بەکارهێنانی تاقیکردنەوە و خەیاڵی بوێرانە، بەبێ ئەوەی ئەو ئامانجەی کە بۆ دیزاین هەیانبوو ون ببێت، بۆ ئەوەی تەلارسازی ببێتە مەکۆیەك و ژینگەیەکی ڕۆژانەی یەکگرتوو بۆ دیزاین دروست بکەن، لە کەوچکێکەوە دەست پێدەکات تا دەگاتە تەواوی شارێك.
بۆ چەندین ساڵ قوتابخانەی باوهاوس ڕۆڵێکی گەورەی بینی لە گۆڕینی سیمای فیزیکی جیهانی ڕۆژانە و تایبەتمەندیەکانی، لە دیزاینی کتێبەوە بۆ ڕووناکی ماڵەوە، بۆ مۆبیلیاتی سووك، لە بەکارهێنانێکی پراکتیکی بیرۆکەی باوهاوس (کارایی تەلارسازی) ، کە ئامانجی ئەوەیە دیزاینەکە لەگەڵ ئامانجەکەیدا بگونجێنێت، و لێرەدا دەتوانین ڕێگە بە جوانییەکان بدەین ئەمە بەبێ ئەوەی هیچ کێشەیەك دروست بکات بۆ دیزاینەرەکە.
درێژەی بابەت: https://talarsaz.com/forums/topic/1377-%D8%A8%D8%A7%D9%88%D9%87%D8%A7%D9%88%D8%B3-%D9%88%DB%95%D9%83-%D8%A8%DB%8C%D8%B1%DB%86%DA%A9%DB%95%DB%8C%DB%95%D9%83-%D9%88-%D8%AF%D9%88%D8%A7%D8%AA%D8%B1-%D9%82%D9%88%D8%AA%D8%A7%D8%A8%D8%AE%D8%A7%D9%86%DB%95%DB%8C%DB%95%D9%83%DB%8C-%D8%AF%DB%8C%D8%B2%D8%A7%DB%8C%D9%86/